نووسینی ڕاشیڵ ئەڤراهام
خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كاردانەوەكانی ئەمریكا تەنها بە زلهێزێكی لاواز و پووكاو نابینن، بەڵكو وەكو بانێك و دوو هەوای خراپیش.
لەكاتێكدا ئەم قسانە ئەكەین، دۆخەكە لە ئۆكرانیا بەرەو خراپتر دەڕوات، لەسەرەتای هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتەی ئەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، پتر لە سێ ملیۆن ئۆكرانی ئاوەرەبوون. لەگەڵ ئەوەشدا، تاكو ئێستا، وڵاتانی ڕۆژئاوا، سەرەڕای هەموو ئازایەتیەكانیان لەبەرژەوەندی ئۆكرانیادا، لە ناردنی چەك و ڕاوێژكار و هەروەها سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیا زیاتر هیچی دیكە ناكات بۆ ئەو وڵاتەی كە جەنگ پارچە پارچەی كردووە.
لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا، مەلاكانی ئێران پێیان وایە حكوومەتی ئەمریكا لاوازە، ئەوەش هانیدان بۆ هێرشكردنە سەر هەولێر، پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراق لەم كاتە نالەبارەدا. یەكێك لە مووشەكەكان لەنزیكی كونسوڵخانەی ئەمریكیدا كەوتە خوارەوە. بەپێی چەندین ڕاپۆرتی جیاواز، دوو كەس برینداربوون و یەكێك لە ئامانجەكان لەلایەن دەزگای زانیاری ئیسرائیلەوە بەكارهێنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر ئێران لەهەڵوێستی بەرانبەر ئۆكرانیا لاوازترە، چونكە تاكو ئێستا ئەمریكا لە وتووێژەكانی ئەتۆمی دەرنەچووە و هەمان ئاستی سزای سەقەت بسەپێنێت بەسەر ئێران كە پێشتر بەسەر پۆتیندا سەپاندویەتی