تۆندوتیژی خێزانی لە سەردەمی كۆرۆنادا: تا چ ڕادەیەك بارودۆخەكە لە كوردستان بەبەراورد بە عێراق خراپە ؟

تۆندوتیژی خێزانی لە سەردەمی كۆرۆنادا: تا چ ڕادەیەك بارودۆخەكە لە كوردستان بەبەراورد بە عێراق خراپە ؟

06.01.2022

نووسینی ڕاشیل ئەڤراهام

لە ساڵی 2011، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بازانی ڕایگەیاند: ” لە هەرێمی كوردستان كەس مافی پێشێلكردنی مافی ئافرەتانی نیە. یاسامان هەیەبۆ ڕێگرتن لە پێشێلكردنەكان و سزادان لەسەری، وە پێویستە هەر ناكۆكیەكا لەنێوان هاوڵاتیاندا بەپێی یاسا و دادپەرەوەری و یەكسانی”. هەروەها باسی لەوە كرد كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی خەباتی كورد بریتیە لە زامنكردنی مافی ئافرەت. بەداخەوە ئەو ئافرەتە عێراقیانەی لە بەشە عەرەبیەكانی عێراقدا دەژین بەم ڕادەیە باشنین. بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێك بەم دواییەدا لە كوردستان 24 بڵاوبوەتەوە، لەساڵی 2021دا، 17 هەزار سكاڵای توندوتیژی خێزانی لە عێراقدا تۆماركراون.

لەهەمان كاتدا ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە حاڵەتەكانی هاوسەرگیری مناڵان لە وڵاتەكەدا بەرزبۆتەوە. لە ساڵی ڕابردوودا، 25.5%ی كەسانی خوار 18 ساڵی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2011دا ئەم ژمارەیە تەنها 21.7 بوو. ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە عێراق یاسای نیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان و یاسای سزادانی ساڵی 1969 ماددەیەكی تێدایە ڕێگە بە دەستدرێژكاران دەدات لە سزادان ڕزگاریان بێت ئەگەر ڕازیبوون هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەكانیان ئەنجام بدەن. بەپێی ڕاپۆرتەكەش زۆربەی گرووپەكانی مافی ئافرەتان ئارەزوویان هەیە پرۆژە یاسایەك تێپەڕێنن كە توندوتیژی خێزانی ئیدانە ئەكات، لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی 2011دا لەلایەن پارتە ئیسلامیەكانەوە ڕاگیرا.

لەبەرانبەردا، دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان كەمێك باشترە، بەڵام هێشتا بوار هەیە بۆ باشتركردن. ئەوین مستەفا زاد كە ئەندامی ڕێكخراوی كوردنایە بۆ مافەكانی مرۆڤ باس لەوە دەكات كە: “سەرەڕای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جۆرێك لە دیمەكراسی هەیە كە گرنگی بە ئافرەتان دەدات یاخود هیچ نەبێت دژی نیە وەكو زۆربەی وڵاتانی دیكە، نایەكسانی جێندەری و سیستمی پیاو سالاری هەیە پێكهاتەی كۆمەڵگای كوردی عێراقی لە بنەڕەتدا كۆمەڵگایەكی خێڵەكیە و پابەندیان هەیە بۆ دابونەریتەوە، بەڵام لێرەدا ئافرەتان هەنگاو بەهەنگاو سوود لە مۆدێرنی وەردەگرن”.

لەگەڵ ئەوەشدا، باس لەوە دەكات كە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت لە پرۆسەی فێركردنی هاوڵاتیان تاكو زیاتر مافی ئافرەتانیان لەلا قبووڵبێت چونكە فێربوون كارێكی زۆر گرنگە بۆ پاڵنانی كۆمەڵگا بەرەو پاڵپشتیكردنی مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی ئافرەت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو ڕووەوە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی ئەبێتەوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێتەوە. سیستمی خێڵەكی ڕۆڵی گەورەی هەیە لە كۆنترۆڵكردنی خەڵكی. بۆ ماوەی چەندین ساڵ گرنگی پێویست نەدراوە بە فێركردن و لەدەستی پیاوانی ئاینیدا بووە. بەمەش سیستمەكە زیاتر گرنگی بە پێكەوە ژیان و لێبوردەیی و ئامۆژگاری ئاینی و دابونەریت ئەدات زیاتر لە هەر شتێكی دیكە”.

مستەفا زادە باس لەوە دەكات كە ساڵانە نزیكەی 10000 بۆ 11000 سكاڵای تایبەت بە توندوتیژی خێزانی لە كوردستانی عێراقدا پێشكەش دەكرێت، زۆربەی سكاڵاكان لە شارۆچكە و لادێكاندا ئەنجاد دراون نەك شارەكاندا كە زیاتر بەرەو ئاڕاستەیەكی جیهانیدا دەڕوات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژەی بەوە كردووە كە لەوانەیە ئامارەكان بەرزتربن: ” پێویستە وادابنێین كە ئەو ئافرەتانەی سكاڵا لەسەر توندوتیژی پێشكەش دەكەن لە سرووشتی توندوتیژی تێدەگەن و دڵنیان كە ئەنجامی دەبێت.

بۆیە پێموایە جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان ئەوەی ڕوودەدات و ژمارەی ئەو سكاڵانەی بەڕاستی پێشكەش دەكرێن”. بەگوێرەی مستەفا زادە، ژمارەی ئەو ئافرەتانەی ڕاپۆرتیان لەسەر توندوتیژی خێزانی پێشكەش كردووە لە كوردستانی عێراق لەوكاتەوەی پەتاكە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە كەمی كردووە، بەڵام پێی وانیە ئەمە كارێكی باشبێت: ” بەلەبەرچاوگرتنی لێكەوتە ئابووری و كۆمەڵایەتیە خراپەكانی كۆڤید 19، بەڵام ئاستی لێبوردن و سەبركردن لەسەر خراپەكاری زیادی كردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێك لە ئافرەتان سكاڵا دژ بە ئەندامانی خێزانەكانیان پێشكەش نەكەن”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.