هەڕەشەی داعش بەیارمەتی ئێران، سەرچاوەكانی كورد وشك دەكاتەوە

هەڕەشەی داعش بەیارمەتی ئێران، سەرچاوەكانی كورد وشك دەكاتەوە

03.02.2022

سیوان گاملیل

لەپاش 10 ڕۆژ لە ڕووبەڕوونەوە لە گرتووخانەی حەسەكە لە گوێران لە سووریا، ڕاپۆرتەكان باسیان لەوە كرد كە پیلانەكەی داعش بۆ دەسبەسەراگرتنی گرتووخانەیەك كە لەلایەن كوردی سووریاوە بەڕێوە دەبرێت شكستی هێنا و لەئێستادا گرتووخانەكە گەڕایە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە. ڕووبەڕووبوونەوەكە بەوە دەستیپێكرد كاتێك چەكدارانی داعش هەڵیانكوتایە سەر گرتووخانەكە و لەوكاتەدا هاوڕێكانیان لەژوورەوە دەستیان بەئاژاوە نانەوە كرد و نزیكەی 600 منداڵیان بەبارمتە گرت – ئەوەی پێیان دەڵێن بێچووەكانی خیلافەت.

لەو ڕووداوەدا زیاتر لە 120 لە هێزەكانی پێشمەرگە و ئەو كارمەندە كوردە سووریانەی لەو گرتووخانەكەدا كاریان دەكرد كوژران. ئەم بارە نائاساییە وایكرد كوردەكان هانا بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببەن بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیان لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش لە ئەوروپا و ئەفریقا و خاكی عەرەبی – بەتایبەتی ئەو مناڵانەی كە تەمەنیان لە 12 ساڵ كەمترە، سەرەڕای ئەوەی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس باسی لەوە كرد لە گرتووخانەكەدا مناڵی اێدایە كە تەمەنیان لە 8 ساڵ تێناپەڕێت.

زیاتر لە 20 گرتووخانە لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا لەژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندان. ڕاپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە 10000 شەڕكەری داعشیان تێدایە، لەنێوانیاندا 2000یان بیانین. ئەو یەكە بیانیە كە 800یان ئەوروپین نەدراونەتە هیچ دادگایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتەكان.

نووسەری كوردی ڕەنج ن تۆفیق لە چاوپێكەوتنێكدا باس لەوە دەكات كە هێرشەكە بەدەر لە ئەنجامەكەین مۆراڵی داعشی بەرزكردەوە: ” سەرەڕای ئەوەی هێرشەكەیان سەركەوتوو نەبوو بەو شێوەیەی پلانی بۆداندرابوو بەڵام ئەمە ئاماژە بەوە دەكات كە داعش دووبارە بەهێز بوەوە. ئەمە یەكێك بوو لە ڕكخراوەترین ئۆپەراسیۆنەكانی ڕێكخراوی داعش لە 2019-وە.

هەروەها تۆفیق ئاگاداری كوردەكانی كردەوە كە ئەمە تێكۆشانێكی سەخت ئەبێت لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی تەواو بەرانبەر تیرۆریستە بەندكراوەكانی داعش. ئەوان لە ئەمریكا، كە تا ڕادەیەكی زۆر لەناوچەكە پاشەكشەی كرد، لەپاڵپشتی لۆجیستی زیاتر هیچ وەرناگرن: ”ڕێ و شوێنە خۆپارێزیەكان بۆ ڕێگرتن یاخود بەربەست ناانەوە بەرانبەر گەڕانەوەی داعش بۆ دەسەڵات كارێكی ئاسان نیە چونكە بەتەنها ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناتوانێت ڕێگری لە داعش بكات. فاكتەری دیكەی تێكەڵكێش هەن بۆ ڕێگرتن لەم هەڕەشەیە كە بریتین لە پاڵنەری ئابووری و سیاسی و كلتووری و كۆمەڵایەتی. هەروەها پێویستی بە هەماهەنگیكردنی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە. “

گوتیشی كە ئەم یارمەتیە بەتایبەتی زۆر پێویستە، ئەو باسی لەوە كرد كە ئێرانیەكان یارمەتی داعش ئەدەن:

” ئێران، سەرەڕای ئەو ناكۆكیە تائیفیەی لەگەڵ گرووپە سونیە توندڕەوەكانی وەكو قاعیدە و تاڵیبان و داعش هەیەتی، بەڵام هەندێك بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ ئەو گرووپانەدا هەیە، وەكو بەكارهێنانی ئەو گرووپانە دژی ئەمریكا و ئیسرائیل، یاخود بۆ بڵاوكردنەوەی هەژموونی خۆی لەناوچەكەدا و فشار درووستكردن لەسەر حكوومەتەكانی ناوچەكە لەڕێگەی ئەو گرووپانەوە. ئەكرێت ئێران داعش بەكاربهێنێت بۆ فشار خستنە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە. ئەمەش یارمەتی داعش ئەدات لەپارێزگاریكردن لە مانەوەیان. “

بۆ نموونە ” لەوانەیە پیلانێك هەبێت لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دژی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەندێك داگێڕان چونكە هێزەكانی حەشدی شەعبی فاكتەری سەرەكین لەپشتی بۆشایی ئەمنیەوە كە لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە“ بەگوێرەی وتەكانی. ”هەروەها هێرشەكانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی هاوكاتبوو لەگەڵ هێرشەكانی حەشدی شەعبی. هێزەكانی حەشدی شەعبی چەند مووشەكێكی زەمینی و هێرشی لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كردە سەر پایتەختی هەرێمی كوردستان (هەولێر) “.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەڕەشەی ئیسلامی ڕادیكاڵی بۆ گەلی كورد ئەگەڕێتەوە بۆ دوورتر لە عێراق. كەمال سیدۆ مێژووناسە كوردەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە 96% لە دانیشتوانی ناوچەی عەفرین لە سووریا كوردبوون.

جیهادیە سووریەكان ” زۆربەی كوردەكانیان ناچاركرد ماڵەكانیان جێبهێڵن. ئیسلامیە ڕادیكاڵیەكانیان لەجێگەیان دانا. لە ئێستادا ڕێژەی كورد لە عەفرین تەنها 25%ە“.
عەلی ئەسغەر فەریدی كە ڕۆژنامەنووسێكی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە گوتی: ” زیاتر لە سەد شوێن لە عەفرین بۆردومان كرا گە لەنێویاندا نەخۆشخانە هەبوو. مۆنیومێنتە مێژووییەكان وێران كران. خەڵكی ڕووبەڕووی كوشتار و گرتنی زۆرەملێ و ئەشكەنجەدان و ڕاگواستنەوە و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵكیان و دزین بوونەوە. ئەمانە هەموو پێشێلكاری یاسای نێودەوڵەتی بوون“.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.