چۆن ڕێككەوتنی نوێی ئەتۆمی ئێران كاریگەری دەبێت لەسەر كوردەكان؟

چۆن ڕێككەوتنی نوێی ئەتۆمی ئێران كاریگەری دەبێت لەسەر كوردەكان؟

23.01.2022

ڕاشێل ئەڤراهام نوسیویەتی

هەواڵەكانی ئەم دواییە باسان لەوە كرد كە ڕووسیا هەوڵی پێشنیاركردنی ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی كاتی نوێ بۆ ئێران ئەدات كە سزاكانی سەر ئێران بەشێوەیەكی سنووردار كەمدەكاتەوە لەبەرانبەر بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی. سەرەڕای ئەوەی ئێران تاكو ئێستا ئەم پێشنیارەی ڕووسیای ڕەتكردۆتەوە، لەئەگەری گۆڕینی بیرو بۆچوونیان، چۆن ئە ڕێككەوتنە ئەتۆمیە نوێ-یە كاردەكاتە سەر كوردەكان؟

دكنۆر بابان ئیلیاسی لە زانكۆی جنیڤ لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: ”ئێران ستەمێكی زۆر ئەكات لە كەمینە نەتەوایەتیەكانی. ئەم سیاسەتە لەساڵی 1906-ەوە لە پاش شۆڕشی شەرمووتەوە دەستیپێكرد. ئەم سیاسەتە تاكو ئەمڕۆ بەردەوامە. كوردەكان وەكو هاوڵاتی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵدا ئەكرێت بەبێ هیچ مافێكی سیاسی، ئابووری، ئاینی یاخود كلتووری. هیچ پێشكەوتنێك نیە لە پارێزگا كوردیەكانی ئێران. هیچ ئاماژەیەك نیە كە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی ئێرانی نوێ گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی حكوومەتی ئێران دروست بكات“.

بەپێچەوانەوە، دكتۆر ئیلیاسی پێی وایە كە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ دۆخەكە خراپتر ئەكات: ” كاتێك حكوومەت لەڕووی ئابووریەوە بەهێزبوو ئەوكات ئەگەری ستەمكردنی زیاتر زۆرتر ئەبێت. كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی دارایی گرووپە ئیسلامیە شعیەكانی وەكو حیزبوڵا و حووسیەكان و ئەوانی دیكە دەكات كە هەمان سیاسەتی تارانیان هەیە. “
بەگوێرەی دكتۆر ئیلیاسی كوردەكانی ئێران لەم ڕێككەوتنەدا هەست بەهیچ سوودێكی ئابووری ناكەن؛ تەنها گرووپە تیرۆریستیەكانی دەرەوەی ئێران سوودمەند ئەبن: ”لەڕووی ئابووریەوە، نەبوونی وەبەرهێنانی لە سێكتەرەكانی وەكو دروستكردن و سەرچاوەكانی ژێرزەوی و كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵ و خزمەتگوزاری گشتی لەلایەن حكوومەتەوە ئابووری هەرێمی كوردستانی دواخست و بەشێكی زۆری توانای ئابووری بە ئاسانی لەدەستدا. پارێزگا كوردیەكان بەدەست بێكاریەوە ئەناڵێنن“.

بەگوێرەی گرووپەكانی مافی مرۆڤی كوردی، لە ساڵی 2020دا، زیاتر لە 500 كوردی ئێرانی كە لەنێوانیاندا كەسانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ دەستگیركران بەهۆكاری سیاسی و تۆمەتی جۆراوجۆر و ناڕوون كە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتیمانی خرایە پاڵیان. دواتر سزای زیندانی بەسەر 159 بەلانی كەمەوە درا بۆ ماوەی مانگێك تاكو 17 ساڵ، هەروەها 4 لەوانە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. بەگوێرەی بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە ئێران ” زیندانیە سیاسیەكانی كورد كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتیمانی زۆرێك لەوانە پێكدەهێنن كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و لەسێدارە دراون“.

دكتۆر ئیلیاسی ئاماژەی بەوەكرد كە ڕژێمی ئێرانی هەست بە نائومێدی دەكات لە سووككردنەوەی سزاكان بۆ ئەوەی پاڵشتی دارایی سیاسەتە دوژمنكاریەكانی دەرەوەیبكات و پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستیەكانی هاوشێوەی حەماس و حووسیەكان و ئەوانەی دیكە بكات و مانەوەی ڕژێمەكە زامن بكات: ” ڕێككەوتنەكە ڕێگە بەئێران دەدات پەیوەندیەكانی لەگەڵ بەشێكی زۆر لەو وڵاتانە ئاسایی بكاتەوە كە هاوڕانین لەگەڵ سیاسەتی دڕندانەی ئێران. لەلایەكی دیكەوە، ئەگەر گرژیەكانی تایبەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بوو و ئابووری ئێران بەردەوام بوو لە تێكچوون ئەوكات ناڕەزاییەكان لەناو ئێران لەكۆتاییدا زیاد ئەكات. لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە، ئێران وەكو پێشتر توانای پاڵپشتیكردنی میلیشیاكانی سەربە ئێرانی نامێنێت كە لەدەرەوەی ئێراندا“.

لەگەڵ ئەوەشدا، دكتۆر ئیلیاسی پێی وایە كە ئێران لەهەردوو حاڵەتدا بەرانبەر كوردەكان دۆست نابێت: ” ئێران دژی هەر بەرەوپێشچوونێكی ئەرێنی ئەبێت بەرانبەر مەسەلەی كورد لەسەر ئاستی نێوخۆ یاخود دەرەوەی ئێران“. لەگەڵ ئەوەشدا، دۆخی نالەباری ئابووری ئێران كاریگەری ئەرێنی كردۆتە سەر كوردەكان: ” ناجێگیری ئابووری بە فاكتەرێكی سەرەكی دەستنیشانكرا لە ژمارەی قوربانیانی خۆكوشتن لە ئێران بەگشتی و هەرێمی كوردی ڕۆژئاوا بەتایبەتی، كە شارەكانی بۆكان و سەقز و مەریوان و سەنەندەج لەخۆ دەگرێت“.

لە بیجار 544 كەس دیاریكران كە پێویستیان بە چاودێریكردن هەیە بۆ ئەوەی خۆیان نەكوژن. حوسێن جەعفەری سەرۆكی بەشی چاودێری تەندروستی بە (HRANA)ی ڕاگەیاند: لەكاتێكدا لەهەموو هەرێمی كوردستاندا 6113 كەس لەژێر ئەو چاودێریەدان“.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.