گەڵی كورد خەونی هەیە

گەڵی كورد خەونی هەیە

18.01.2022

ڕاشیڵ ئەڤراهام نووسیویەتی

پێش ماوەیەكی كەم گەلی ئەمریكا یادی دكتۆر مارتن لۆسەر كینگی كردەوە وەكو ڕێزێك بۆ یەكێك لە مەزنترین و گرنگترین كەسایەتیەكان لە بزووتنەوەی مافە مەدەنیەكان، ئەو پیاوەی كە “من خەونێكم هەیە”ی ڕاگەیاند كاتێك جیم كرۆ ساوس ویستی ئەو خەونانە سەربڕێت تەنها بەهۆی ڕەنگی پێستیەوە. یەكێك لەو وتانەی دكتۆر كینگ كە زۆرم بەلاوە خۆشە ئەڵێت: ئازادی بەخۆبەخشی لەلایەن ستەمكارەوە نابەخشرێت بەڵكو پێویستە ستەملێكراوەكان داوای بكەن”. پێم وایە ئەم وتەیە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەیە لای گەلی كورد.

پێشتر لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو بانكی سەربە كوردەكان لە بەغدا بە تەقینەوە كرانە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی دوو كەس. لە ئەڵمانیا چەكدارێكی سووری كە ئەشكەنجەی كوردەكانی داوە هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری ئەدات كە ئەمەش هەڕەشەیەكە بۆ سەر هەموو ئەو كوردانەی لەوێدا دەژین. حكوومەتی ئێران ئەو كوردانە سەركوت ئەكات كە لە قوتابخانەكان هەوڵی خوێندن ئەدەن بە زمانی خۆیان. جیهادیە سووریەكان بەشێوەیەكی مەنهەجی كوردەكان ئەڕفێنن و دار زەیتوونەكان لە ناوچەی عەفرین هەڵئەكەنن.

كوردەكان لە خەباتیان لەپێناو سەربەستی ڕووبەڕووی بەربەستی زۆر ئەبنەوە. وەكو ڕێزلێنانێك بۆ ڕۆژی دكتۆر مارتن لۆسەر كینگ جۆنیۆر، ئانۆ عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووداو نووسیویەتی: “سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ ئەبینەوە ئەمڕۆ و سبەی، ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی كوردستانە خۆشەویستەكەمان ئەبێتەوە، بەڵام هێشتا خەونێكم هەیە. ئەو خەونەیە كە ڕەگێكی قووڵی چەقاندووە لە مرۆڤایەتی و خەونی ئەمەریكیدا – خەونی ئازادی و یەكسانی و مافی چارەی خۆنووسین، خەونێك كە ڕەگێكی قووڵی چەقاندووە لە دڵ و عەقڵی كوڕانی وڵاتەكەم، خەونێك كە ڕەگێكی قووڵی چەقاندووە لە یادەوەری دەیان هەزار شەهیدانمان، خەونێك كە ڕەگێكی قووڵی چەقاندووە لە كورتكردنەوەی گەلەكەم”.

بەگوێرەی قسەكانی عەبدۆكا، “خەونم هەیە كە نەتەوەكەمان، نەتەوەی كوردستانی، ڕۆژێك هەڵدەستێتەوە و مانای ڕاستەقینەی ڕێبازەكەی ئەژی: “ئێمە ئەم ڕاستیانە هەڵدەگرین تاكو ئاشكرا و ڕوونبێت كە خەڵكی هەموو بە یەكسانی درووستكراون. ” خەونی ئەوەم هەیە كە ڕۆژێك لەڕۆژان لەسەر خاكی وڵاتی كۆنی نێوان دوو ڕووبار و بابل و ئاشووردا كوڕانی ستەمكاری پێشوو و كوڕانی گەلی ستەملێكراوی پێشوو بەیەكەوە دانیشن، بەیەكسانی، لەسەر مێزی برایەتیدا.خەونم هەیە كە ڕۆژێك لەڕۆژان، تەنانەت دەوڵەتی عێراق، ئەو دەوڵەتەی بۆ ماوەی دەیان ساڵ بەدەستی گەرمای ستەمەوە ئەناڵێنێت و گڕی سەندووە بەگەرمای ستەمەوە بۆ سەدان ساڵ، بگۆڕێت بۆ مێرگێك لە ئازادی و دادپەروەری بۆ هەموان، “عەبدۆكا ڕایگەیاند. “خەونم هەیە كە مناڵە بچووكەكانم ڕۆژێك لە ڕۆژان لە وڵاتێكدا ئەژین بەهۆی ئاین یاخود ڕەگەزیانەوە حوكمیان لەسەر نادرێت، بەڵكو لەڕێگەی ناوەڕۆكی كەسایەتیانەوە. ”

دكتۆر مەحموود عەباس نووسەر و توێژەری سیاسی كوردی كە پۆستی كۆنسوڵی گشتی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی لە سووریا-ی بەدەستە لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەكرێت روئیای دكتۆر كینگ لەسەر گەلی كەردی بەئاسانی جێبەجێ بكرێت: ” ئێمە لەنێوان سیستمە شموولی و دیكتاتۆریەكاندا دابەشكراین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامبووین وەكو نەتەوەیەكی یەكگرتوو لە هەیكەلیدا و عەقڵی لاوەعی بۆ نیشتیمانی بزر ئامادەبوو و ناسنامەی كوردی لەسەر بنەماكانی كاری لێنەكرا. ئەوەش وەكو گەلێك بەر لە بزووتنەوەی كلتووری سیاسی ئاڕاستەمان ئەكات بەرەو ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەیەكی گشتی كە ئامانجی كۆتایی ڕزگاریە سەرەڕای شەڕی ڕژێمەكان لەدژیدا و شێواندنی ناوەوەی بۆ باكگراوندە حیزبیە سیاسیە جیاوزەكان. یەكێك لە ئامانجەكانی پرۆژەی نەتەوەیی كوردی بریتیە لە ڕاستكردنەوەی مێژووە شێواوەكە لە ناوچەكەدا و قایلكردنی خەڵكی بەوەی كە ئازادی گەلی كورد بەشداربوونێكی ڕاستەقینەیە لە ڕزگاركردنیان لە ڕژێمە دیكتاتۆریە شموولیەكان”. ئەمە ئەو ئامانجەیە كە كوردەكان تاكو ئەم ڕۆژە هەوڵی بۆ ئەدەن.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.